English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هندستان لە سەر سیخەکانی ئەفغانستان هاتە دەنگ
2018-07-03 [01:44 AM]

ZNA- هەولێر


بە سەدان کەس لە پایتەختی هیند بۆ دژایەتییکردنی کوژرانی سیخ و هیندووەکان لە ئەفغانستان خۆپێشاندانیان کرد.

 خۆپێشاندەران لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە نیوو دێلهی کۆبوونەوە و داوایان کرد کابول باشتر پارێزگارێکی لە کۆمەڵگەی سیخ و هیندوو بکات.

رۆژی دووشەممە خۆکوژێکی سەر بە رێکخراوی داعش لە ئەفغانستان کەژاوەی ئۆتۆمبێلی سیخەکانی کردە ئامانج کە بەنیازی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی شاری جەلالئاباد بوون. بەم هۆیەوە ١٩ سیخ و هیندوو کوژران و ٢٠ کەسی دیکەیان بریندار بوون. سەرکردەییەکی کۆمەڵگەی سیخیش لەناو کوژراوەکاندا بوو.





ئەم هەواڵە 3832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad