English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی لەسەر لیستی موچه روونکردنەوەیەک بۆ مامۆستایان دەدات
2018-07-03 [02:40 AM]

ZNA- هەولێر


 

وەزارەتی دارایی و ئابووری رونکردنەوەیەک لەسەر رانەگەیاندنی لیستی وەزارەتی پەروەرده بۆ مامۆستایان دەدات. ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیه:

 

1- لەسەرەتای راگەیاندنی  سیستەمی نوێی دابەشکردنی مووچە ئەوە راگەیاندرا کە بنەمایی ئەم سیستەمە لە سەر دوو بڕە پارەیە، ئەوانیش ٣٧٨ ملیار دیناری  داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ ٣١٧ ملیار دینارەیە کە بەغداد دەینێرێت، بۆیە مانگانە مووچە لەکاتی خۆی دابەشدەکرێت بە دوو لیست،  لە لیستی دووەم لەگەڵ گەیشتنی بڕە پارەکەی بەغدا یەکەم وەزارەت، وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

 

2- لە ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بڕیاریاندا لە دابەشکردنی مووچە مانگانە یەکەم وەزارەت لە ریزبەند وەزارەتی پێشمەرگە بێت.

 

3- زۆرترین بڕی مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و پەروەردەیە ناتوانرێت لە یەک لیست ھەمووی پێکەوە بدرێت، چونکە ھەردوو بڕە پارەکە بەیەکەوە ناگاتە وەزارەتی دارایی و ئابووری.





ئەم هەواڵە 11752جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad