English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعوودیا به فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی نەوت راگەیاند
2018-07-03 [03:10 AM]

ZNA- هەولێر


 

سعوودیا گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهان ئەمڕۆ رایگەیاند، ئامادەیه زیاده بەرهەمی نەوتی خۆی که نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل رۆژانەیه، بۆ هاوسەنگیی بازاڕ هەنارده بکات.

 

بەپێی هەواڵێکی فرانس‌پرێس، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "مەلیک سەلمان" پاشای ئەم وڵاته، له بەیاننامەیەکدا رایگەیاند که پاشای سعوودیا ئامادەیه هەرکات پێویست بکات، بەرهەمی نەوتی خۆی بەرز بکاتەوه تاکو هاوسەنگی له رێژەی داواکاری و خستنەڕووی ئەم بەرهەمه هەبێت.

 

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا رۆژی شەممەی رابردوو گوتبووی که داوای له پاشای سعوودیا کردووه بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئێران و ڤەنزوێلا، بەرهەمی نەوتی وڵاتەکەی بەرز بکاتەوه و به گوتەی ئەویش مەلیک سەلمان رازی بووه.

 

ئەمەریکا له هەوڵدایه تاکو کۆتایی ئەمساڵ به گەمارۆ خستنه سەر ئێران، هەناردەی نەوتی ئەم وڵاته رابگرێت.





ئەم هەواڵە 10339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad