English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستهەلاتی ئێستای مووسل هۆکاری تێکچوونی باردۆخی ئەو شارەیە
2018-07-03 [05:00 AM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسل رایگەیاند، دۆخی شاری موسل بە گشتی خراپە شەوانە دزی کردن و بەتالان بردنی ماڵی ھاولاتیان ھەیە، گەندەلی لە فەرمانگەکانی حکومەتی بالادەستە، وە ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە دۆخی شارەکەی بەڕێژەی ٨٠٪‏ خراپتر کردووە نەوەکو باشتری کردبێت.

 

سەعید مەمووزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسل، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دۆخی موسل بە گشتی خراپە پێش چەند کاتژمێرێک لە کوندی فازلیەی سەر بە ناحیەی باشیک بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لێبووە بۆمبێکیان تەقاندوتەوە دوو لە حەشدی شەعبی کوژراون، دۆخی ناو شاری موسلیش زۆر خراپە شەوانە دزی کردن و بەتالان بردنی ماڵی ھاولاتیان ھەیە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا بە پێی ئەو ئامارانەی کە لە بەر دەستی من دا یە ٤١ ماڵ دزی لێکراوە بە تایبەتی لەناو شاری موسل دزی بۆ بردنی زێر دەکرێت، داعش کارە تیرورستەیەکانی ئەنجام دەدات بە تایبەتی لە لای راستی شاری موسل ھەندێک تونێل دروست کراوە و داعشیتێدایە کەس ناوێرێت نزیکیان بکەوێتەوە و ھاتووچۆی ئەو ناوچەیە بکات شەوانە ھێرش دەکەنە سەر بنکەکانی سەربازی، لە ناوچەی ئەلزھور دوێنی شەو شەرێک روویداوە لە نێوان چەند چەکدارێکی نەناسراو کە پێدەچێت داعشبن و لەگەل ھێزێکی حەشدی شەعبی لە ئەنجامدا کوژرا و بدیندار لە ھەردوو لادا ھەبووە، بۆیە ناتوانین بلێین موسل  شارێکی ئارامە.

 

مەمووزینی گووتی: حکومەتی عێراق دەلێت کارمان کردووە بۆ نەھێشتنی ئەم جۆرە رێگریەوە دزیکردنە، بەلام ئەگەر کار کرابا ئاوا بەردەوام نە دەبوو، ھەروەھا رێگری زۆرە و مەرج نیە نیە ھەمووی ھەر داعشبن لەوانەیە ئەوانە مافیابن، بەلام ئەگەر حکومەت دەستھەلاتی ھەبێت ئەو رێگرانە نابن، کەمی بێکاری بۆتە ھۆکاری بێ توانای حکومەتی موسل دەزانم کە کاری نەکردووە و گەندەلی لە فەرمانگەکانی حکومەتی بالادەستە، وەھاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە دۆخی شارەکەی بەڕێژەی ٨٠٪‏ خراپتر کردووە نەوەکو باشتری کردبێت حەشدی شەعبی ھۆکارێکی سەرەکیە لە تێک چوونی دۆخی شاری موسل.

 

هەروەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی موسل گووتی: لەلایەکی ترەوە ئێستا  رێژەی بێکاری لە موسل ڕێژەیەکی زۆر ھەیە ئەمەش یەکێکە لەو خالە نێگەتیڤانەی کە ھەم تیرۆری لێ دروست دەبێت و ھەم کاری دزی لێ دروست دەبێت کە تا ئێستا  ھەیە، حەشدی شەعبی ھاتووە دۆخەکەی زیاتر شێواندووە لەوەی کە ھەبووە لە پێشتر دا، لە رووی خزمەت گوزاریەوەش زۆر خراپە کارەبا زۆر خراپە و بە ڕێژەیەک ھەر نیە و بێ ئاویە ئەو ئاوەی کە ھەیەش جۆرە نەخۆشیەکی لێ دروست دەبێت بەھۆی ئەوەی کە ئاوەکە پاک نیە تەنانەت ئاوی رووباری دیجلەش ئاوەکەی زۆرخراپە ھەروەھا  لاشەی مردووی تێدایە تا ئێستا کاریگەری خراپی لە سەرە ھەم وەکو پێویست چاودێری ئەو ئاوە ناکرێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 7153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad