English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ئاگاداریەکی گرنگ بلاودەکات
2018-07-04 [06:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ئاگاداریەک بەم شێوەیە ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات

بـەھـۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گـەرمـا لە ھـەرێـمی کـوردستان لەم چەند ڕۆژانەی داھاتوو لە نێوان ٤٥ بـۆ ٥٥ پـلە تـکایە ....بـۆ پاراستنی ئۆتۆمبێڵەکانتان و تـەندرووستی خۆتان ڕەچاوی ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە بکەن:

١-جێنەھێشتنی چەرخ

٢-خواردنەوە گازیەکان جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل 

٣-بۆن و پاتری ئامێرە کارەباییەکان بە شێوەێکی گشتی جێمەھێڵن لە ناو ئۆتۆمبێل

٤-پێویستە جامی سەیارەکانتان کەمێک کراوە بن لە کاتی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێڵ

٥-پڕنەکردنی تانکی بەنزین

٦-تێکردنی بەنزین لە کاتی ئێوارە

٧-سەفەرکردن لە کاتی بەیانیان

٨-تایەکان نابێ زیاد لە پێویست ھەوایان تێبکرێت بەتایبەتی لە کاتی سەفەرکردن

زۆر ئاگاداربن لە مار و دووپشک چونکە لە کاتی گەرما بە شێوەێکی بەرچاو دێنە دەرەوە بۆ گەران بەدوای شوێنی سارد و فێنک 
خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان
پاراستنی بوتڵی غاز لە تیشکی خۆر
کوژاندنەوەی گیزەری ئاو گەرمکردن
زیادەرۆیی نەکردن لە ئیشپێکردنی ئامێرە کارەباییەکان بۆ پاراستنی (محەویلەکانی) کارەبا
خۆپاراستن لە تیشکی خۆر بە تایبەتی لە کاتژمێر ١٠ بەیانی تاوەکو ٣ پاشنیوەڕۆ
دانانی ئاو لەسەر دیوار و پەنجەرەکانتان بۆ باڵندەکان.





ئەم هەواڵە 10489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad