English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
2018-07-04 [07:23 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە: قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکان تەواو بووە کە بریتی بوو لە تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و ھاوپەیمانییەتییەکان، بۆ قۆناغێکی دیکە دەڕۆین کە ھەم وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانە و ھەم کردنەوەی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە بە رووی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە ماوەی یەک مانگدا بتوانن سەردانی ئەو ناوەندانە بکەن بۆ دڵنیابوون لە ھەبوونی ناوەکانیان کە ئەمە لە ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان، ھەولێر، سلێمانی، ھەڵەبجە و دھۆک، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست پێدەکات، ھەروەھا ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بۆ قەوارەکان کە لە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پەسەند کراوە.

ھەروەھا گووتی:  تۆماری نوێی دەنگدەران تەواوبووە و لە ژێر چاپکردندایە و ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ھاووڵاتییانی سنووری ماددەی ١٤٠ مافی بەشداریکردنییان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا نییە و لەمبارەیەوە شۆڕش حەسەن گوتی: "تۆماری نوێی دەنگدەران تەواو بووە و، ئێستا لە ژێر چاپکردنە، دواتر دابەش دەکرێت بەسەر ناوەندەکاندا. ئەو تۆمارە زیاتر لە شەش مانگ کاری لەسەر کراوە و، ناوی مردووانی تیادا دەرھێنراوە، ھەروەھا ئەو ناوانەی کە دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ دیاریکراون، چونکە بەپێی یاسا ناتوانن بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

شۆرش حەسەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە تۆمارە نوێیەکەدا نزیکەی ٢٠٠ ھەزار ناو سڕاونەتەوە کە ناوی مردووان و ناوی دووبارە بووە.

 گووتیشی: پێداویستییە لۆجیستییەکانی وەک، سندووق و کابینەی دەنگدان ھەیە، فۆڕمی دەنگدانیش ئامادەکراوە و تەنیا ماوە چاپ بکرێت.

لەبارەی بانگھێشتکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی بۆ پەرلەمانی کوردستان، شۆڕش حەسەن گوتی: تا ئێستا بە فەرمی بانگھێشت نەکراوین بەڵام بۆ دوو تەوەر بانگھێشت دەکرێین، یەکێکیان بۆ ئامادەکارییەکان و دووەمیان بۆ تۆماری ناوی دەنگدەرانە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆی کە بڕیارە لە ٣٠ ئەیلوولی داھاتوو بەڕێوەبچێت و ئەگەری دواخستنی پڕۆسەکە، شۆڕش حەسەن گوتی: ھیچ لایەک ھەوڵی ئەوەی نەداوە کە پڕۆسەکە دوابخرێت و ئێمەش وەک بریارمانداوە لە ھەمان رۆژدا کە دەکاتە ٣٠ـی ئەیلوول، پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.





ئەم هەواڵە 3454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad