English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ گرفت بۆ مێشك دروست ده‌كه‌ن
2018-07-04 [08:01 AM]

هەولێر _ ZNA



1. نه‌خواردنی‌ نانی‌ به‌یانی‌:
كه‌سانێك كه‌ نانی‌ به‌یانی‌ ناخۆن، شه‌كری‌ خوێنیان داده‌به‌زێت به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆرو ئه‌م فه‌رمانه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ دابینكردنی‌ نه‌گونجاوی‌ خۆراك بۆ مێشك، له‌ئه‌نجامدا له‌كاركه‌وتنی
‌ چالاكییه‌كانی‌ مێشكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

2. زۆر خواردن:
ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ڕه‌قبوونی‌ خوێنبه‌ره‌كانی‌ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ توانای‌ بیركردنه‌وه‌.

3. دوكه‌ڵ:
ئه‌م فه‌رمانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بچوككردنه‌وه‌ی‌ چه‌ند به‌رامبه‌ری‌ مێشك‌و تووشبوون به‌زه‌هایمه‌ر.

4. زۆر به‌كارهێنانی‌ شه‌كر:
سوودوه‌رگرتنی‌ زۆر له‌شه‌كر ڕاكێشانی‌ پرۆتین‌و ماده‌ خۆراكییه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ كه‌مخۆراكی‌‌و له‌وانه‌یه‌ تێكچوونی‌ گه‌شه‌ی‌ مێشك دروستبكات.

5. هه‌ڵمژینی‌ هه‌وای‌ پیس:
مێشك گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری‌ ئۆكسجینه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ ئێمه‌دا، هه‌ڵمژینی‌ هه‌وای‌ پیسبووش، هۆكاری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئۆكسجینی‌ دابینكراوه‌ بۆ مێشك‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كارایی مێشكه‌.

6. كه‌مخه‌وی‌:
خه‌و مۆڵه‌تی‌ پشوو به‌مێشكمان ده‌دات، درێژبوونه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ كه‌مخه‌وی‌ هۆكاریی‌ خێرا له‌ناوچوونی‌ خانه‌كانی‌ مێشكه‌.

7. خه‌وتن به‌سه‌ر داپۆشراوی‌:
داپۆشینی‌ سه‌ر له‌كاتی‌ خه‌ودا، ده‌بێته‌هۆی‌ زۆر كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووه‌م ئۆكسیدی‌ كاربۆن‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئۆكسجین‌و هۆكارێكی‌ كاریگه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ مێشك.

8. ئیشكردن به‌مێشك له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا:
ئیشی‌ گران یان خوێندنه‌وه‌ی‌ زۆر له‌كاتی‌ نه‌خۆشیدا، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ كارایی‌ مێشك‌و له‌ئه‌نجامدا به‌ركه‌وتنی‌ مێشكی‌ ڕووده‌دات.

9. كه‌م بیركردنه‌وه‌ له‌شتی‌ باش:
بیركردنه‌وه‌ باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردنی‌ مێشكمان، كه‌میی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ باش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ بچوكبوونه‌وه‌ی‌ مێشك.

10. كه‌م قسه‌یی‌:
گفتوگۆكردن ده‌بێته‌هۆی‌ گه‌شه‌كردن‌و كاراكردنی‌ مێشك، به‌پێچه‌وانه‌شه‌ قسه‌نه‌كردن ناكارایی‌ مێشكی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6043جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad