English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
2018-07-04 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر


1_ لە كۆبونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوار شەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانی مامۆستایان كرد لەسەر ریزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆك وەزیران  تاكیدی كردەوە  كە پابەندبین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا.
2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوام بوونی داهاتی  پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، ئەوا مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەشدەكرێت.
3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری  بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمی مووچەبێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەشەوە  رایدەگەینین، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو لەسەر بنەمای  جێبەجێكردنی  بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم  كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بێت  لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەم.





ئەم هەواڵە 15085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad