English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: هیچ مه‌به‌ستێك له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نییه‌
2018-07-04 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، من له‌وه‌ تێناگه‌م كه‌ ئه‌و بۆرییه‌ بۆریی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆریی عێراقه‌، رێگه‌ناده‌ن ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بچێت، له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێمان گوتوون كه‌ سۆمۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات، وتیشی، دڵنیای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دەکەمەوە، نابێت دواكه‌وتنی مووچه‌یان ببێتە جێگەی نیگەرانی، هیچ مەبەست نییە کە ئەوان دواخرابن.

نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، جەختمان کردووەتەوە بۆ بەغدا کە هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ سنووری 250 بۆ 300 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا و ئاماده‌ین له‌ڕێگه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌و رۆژه‌ی ئێمه‌ پێمان گوتوون ئه‌وان ره‌زامه‌ند بوونایه‌ ئه‌وا سێ ملیار و نیو داهات بۆ به‌غدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بوو، من له‌وه‌ تێناگه‌م كه‌ ئه‌و بۆرییه‌ بۆریی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆریی عێراقه‌، رێگه‌ناده‌ن ئه‌و نه‌وته‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بچێت، له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێمان گوتوون كه‌ سۆمۆ خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات.

له‌باره‌ی دواکەوتنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە نێچیرڤان بارزانی گوتی، ئەوەی لەبارەی ئێمە گرنگە، ھەر ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدرێت. وتیشی، لەم چەند مانگەدا وەزارەتی دارایی ئەو خشتەیەیان رێکخستووە و، مووچەکانیان دابەشکردووە لە ٣٠ رۆژ جارێکدا، گرنگ ئەوەیە بە دڵنیاییەوە ھەر ٣٠ ڕرۆژ جارێک مووچەیەک بدرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئاگاداری ئەو نیگەرانییانەم بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە کە نابێت ئەمە ببێتە جێگەی نیگەرانی، رەنگە لە کاتێکیتردا وەزارەتێکی دیکە پێش بکەوێت، هیچ مەبەست نییە کە ئەوان دواخرابن.





ئەم هەواڵە 2998جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad