English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیفا گۆڕانکاری لە دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیھان دەکات 
2018-07-04 [01:19 AM]

ZNA – ھەولێر




ئەمڕۆ یەکێتی نێو دەوڵەتی تۆپی پێی (فیفا) رایگەیاند , چەند گۆڕانکارییەک لە دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیھان دەکرێت . 

فیفا رایگەیاند : لەمەودوا لیستی باشترین یاریزانان  تەنھا ١٠ یاریزان لە خۆ دەگرێت نەک وەکو پێشتر کە ٢٣ یاریزان بوو . 

ھەروەھا ئەم ١٠ یاریزانە لە لایەنی لێژنەیەکی ١٣ کەسی ھەڵدەبژێردرین و ئەم لێژنەیەش لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ پێک دێن وەک رۆنالدۆ بەرازیلی و لۆتەر ماتیۆسی ئەڵمانی .. ھتد . 

دواتر لە نێو ئەم ١٠ یاریزانە باشترین یاریزانی جیھان دیاری دەکرێت و کاپتنی ھەڵبژاردەکان و راھێنەرەکان و نوێنەرانی دەزگا راگەیاندنەکان و ھەندێک لە دەنگی ھاندەرانیش ھەژمار دەکرێت. 

کاتی دەنگدانەکە لەنێوان ٢٣ ی تەمموز تا ١٠ی ئاب دەبێت , ھەروھا خەڵاتی باشترین یاریزان لە ٢٤ ئەیلول لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا بە یاریزانەکە دەدرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad