English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وردەکارى ئۆپەراسیۆنى ئەمڕۆى هێزە عێراقیەکان لە دژی داعش
2018-07-04 [03:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیوا سامر حسێنى فەرماندەى فیرقەى بەرپەرچدانەوەى خێرا، رایگه‌یاند، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەى بۆ ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین و ڕێگەى نێوان بەغدا- کەرکوک ئەنجامدا، کە ماوەیەکە داعش هەوڵى نانەوەى پشێوى دەدەن.

وتیشى، ناوچەیەکى فراوان لەداعش پاککراوەتەوە و دەست بەسەر ژمارەیەک پشتێنى بۆمبڕێژکراو و شوێنى حەوانەوەى چەکدارانى داعشدا گیراوە.

لاى خۆشیەوە عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، جەختیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوامى دەبێت، تا ئەو کاتەى داعش لە ناوچەکە پاکدەکەنەوە.

ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆى هێزە عێراقیەکان لە کاتێکدایە ژمارەی چەکدارانى داعش و جموجۆڵیان لە دەوروبەرى خورماتو هەتا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەپێى نووسراوێکى نهێنى پلانى نوێى ئەو رێکخراوە بڕینى رێگە سەرەکیەکانى نێوان کەرکوک و خورماتووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad