English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق داوا له‌ وڵاتانی جیهان ده‌كات منداڵه‌ داعشه‌كانیان له‌ عێراق ببەنەوە
2018-07-04 [04:58 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوای له‌ هه‌موو باڵیۆزخانه، كونسۆڵخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی وڵاتان له‌ عێراق كرد، منداڵه‌ داعشه‌كانیان كه‌ له‌ زیندانه‌كانی عێراقن و به‌شێكیان سزای یاساییان ته‌واو بووه‌ و به‌شێكی دیكه‌ش سزا نایانگرێته‌وه‌، ببەنەوە‌ وڵاته‌كانیان.

مەحجوب ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌كانی ئازه‌ربایجان، رووسیا، ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ باسكراوە.

بەگوێرەی ئامارەكان، ٨٣٣ منداڵی داعش له‌ ١٤ ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.

 





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad