English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتانیاهو داوای لەم ولاتانەی کرد کە هەڵوێستی زۆر توندتر بگرنەبەر لەدژی ئێران
2018-07-05 [07:22 AM]

ZNA-هەولێر


بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لەوڵاتانی ئەوروپا کرد کە هەڵوێستی زۆر توندتر بگرنەبەر لەدژی ئێران، ئەمەش دوای دەستگیرکردنی دیپلۆماتکارێکی ئێرانی و چەند کەسێکی دیکە بەتۆمەتی پلاندانان بۆ به‌ئامانجکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە پاریس.

هەروەها نەتانیاهو وتی،پوچەڵکردنەوەی ئەم پلانە بە رێکەوت نەهاتووه‌، داوا لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا دەکەم پاڵپشتيكردنى دارایی بۆ رژێمی تیرۆریستيی ئێران رابگرن کە پاڵپشتی تیرۆری پێدەکات لەدژتان و لەسەر خاکتان، ده‌ست هه‌ڵگرن لە سیاسەتی رازيكردن و لاوازى لەبەرامبەر ئێران.

نەتانیاهو، ئاماژەی بەوەشکرد، پوچەڵکردنەوەی ئەم پلانە بەڕێکەوت لەگەڵ سەرەدانی حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران بۆ ئەوروپا کە هەوڵدەدات دەستکەوته‌ ئابوورييه‌كانى رێککەوتنی ئەتۆمی بپارێزێ، "نموونەیەکە لەسەر دووڕوویی و بێئابڕوويی ئێران.





ئەم هەواڵە 5032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad