English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى باڵیۆزی ژاپۆن كرد
2018-07-05 [08:35 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق و كاسۆمی موریاسۆ، كونسولی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز باڵیۆزی ژاپۆن كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ عێراق سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیرى له‌ كار و چالاكییه‌كانی له‌ماوه‌ی كاركردنیدا و جه‌ختى له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی به‌ڕێز ئیوای كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێمی كورستان ئه‌نجامی داون‌ كه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ و له‌ كاری نوێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و هیوای خواست له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی هاكارییاندا بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ به ‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت تاكو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكات و كێشه‌كان





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad