English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی UNHCR كۆبوونه‌وه‌
2018-07-05 [09:41 AM]

ZNA-هەولێر


پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان ئه‌مین عه‌واد به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری  ئافریكاى كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNHCR و برۆنۆ گیدۆ به‌رپرسی كۆمسیۆن له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز عه‌واد سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆیان، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر پلانی ئاژانسه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رێز سه‌ر‌ۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئاژانسه‌كه‌یانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماده‌یی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و UNHCR نیشان دا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان پاش ئه‌وه‌ى متمانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئاسایشى ناوچه‌كانیان سه‌قامگیر ده‌بێت. شاندی میوان ئه‌م هاوكاری و ئاسانكارییانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و سوپاسیان كرد.





ئەم هەواڵە 1762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad