English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات
2018-07-05 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فۆمیۆ ئیوان باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە كاتسوومی مۆریامۆ كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكومەتی هەرێمی كرد كە هاوكار بوونە لەماوەی كاركردنی وەك باڵیۆزی ژاپۆن. 

باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كە كۆتایی بە ئەرك و كارەكانی لە عێراقدا هاتووە هیوای بەردەوامی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتەكەی خواست، هەروەها كورتەیەكی لە چالاكی كۆمپانیاكانی ژاپۆن لە كەرتی كارەبا و ئاو لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن خواست و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی وڵاتی ژاپۆن لە عێراق و جیهان و هیوای پتەوتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆنی خواست.

بارودۆخی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردن تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و باڵیۆزی ژاپۆن نیگەرانییەكانی خۆی و وڵاتەكەی لەمەڕ پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندە بە سەرۆك بارزانی گەیاند. 

پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە ئەگەر پڕەنسیپەكانی شەراكەت لە دەستەڵاتی جێبەجێكردن و تەوافوق لە یاسادانان و هاوسەنگی لە دامەزراوەكان ڕەچاو بكرێن هەرێمی كوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان.





ئەم هەواڵە 8668جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad