English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارگەیەكی دروستكردنی جگەرە لە سلێمانی دادەخرێت
2018-07-05 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ پاش ئەوەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەهەبونی كارگەیەكی جگه‌ره‌ی نایاسایی ئاگاداركراینەوە، لیژنە هاوبەشەكان سەردانی شوێنەكەیان كردوە، لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی وەرنەگرتوە، ئەو توتنەی لە دروستكردنی جگەرەكانیدا بەكاری دەهێنێت لە دەرەوەی هەرێم هاوردەكراوە، بەپێی تایبەت مەندی وەزارەتی بازرگانی نیە.

روونیكردەوە، پیشەسازی دروستكردنی جگەرە، پێویستی بە كارگەیەكی گەورە هەیە و ئەو توتنەشی بەكاردەهێنرێت بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگنی حكومەتی عێراق بێت، نەك شوێنێك و چەند كەسێك بە دەست و بەدەر لە هەبونی مەرجەكانی كاركردن جگەرە بپێچنەوە.

هەروەك وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی شوێنەكە دراوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە جێبەجێكراوە.

 





ئەم هەواڵە 862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad