ZNA - هه‌ولێر موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در راگه‌ياند، رێگه‌ناده‌ين عێراق له پشتى سنووره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، وتیشی، عێراق ده‌بێ له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له تويتێكدا له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ده‌ڵێت "رێگه‌ناده‌ين عێراق له پشتى سنووره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت، باكور يان باشور بێت.. رۆژهه‌ڵات يان رۆژئاوا بێت".
ده‌شڵێت "عێراق به‌هێز و بازووی عێراقييه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به نيشتمانييهكی پاراو و، بههاوپهيمانێتىهكی پاك و بێگه‌رد، به‌ده‌رله پشكپشكێنه".

ئەم هەواڵە 6682جار خوێندراوەتەوە |