English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر ئێران رێگری له‌ بازرگانی نه‌وت بكات هێزی سه‌ربازی  به‌كار ده‌هێنین
2018-07-05 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، بۆ پاراستنی بازرگانی نه‌وت له‌ ناوچه‌كه‌دا دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز وله‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ریدا ئاماده‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گوته‌كانی فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، ئیسماعیل كه‌وسه‌ری كه‌ باسی له‌وه‌ كردبوو ئه‌گه‌ر رێگری له‌ ئێران بكرێت له‌ بازرگانی نه‌وتدا ئه‌وا گه‌رووی هورمز داده‌خرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بیل ئوربان رایگه‌یاند، رێگریكردن له‌ جووڵه‌ی كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی، "هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له‌ ناوچه‌كه‌، له‌ ئازادیی گه‌ڕان له‌ هه‌ر شوینێكدا ئاماده‌ی به‌رگرین كه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌و شوێنانه‌ رێگه‌ی به‌ بازرگانی ئازادی داوه‌.

فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆرشی ئێران، ئیسماعیل كه‌وسه‌ری وه‌ك پشتگیری له‌ گوته‌كانی دوو رۆژ پێش ئێستای سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن روحانی، دوێنی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر رێگری له‌ ئێران بكرێت له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌وا رێگه‌ ناده‌ین له‌ گه‌رووی هورمزه‌وه‌ نه‌وت بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان بگوازرێته‌وه‌. لەسەدا 20ی نه‌وتی جیهان له‌ گه‌رووی هورمزه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت. جیهان پێویستی به‌و نه‌وته‌ هه‌یه‌. هه‌ر هه‌ڵویستێكی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا به‌ گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت".

 

aa





ئەم هەواڵە 4243جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad