ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری توركیا نوره‌دین جانكلی رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره چوار كه‌شتی جه‌نگی به هێزی ده‌ریایی پاكستان ده‌فرۆشێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌گرێبه‌ستێكی گرنگ بۆ وڵاته‌كه‌ی داده‌نێت.
پارساڵ توركیا رایگه‌یاند، یاداشتێكی له‌یه‌كتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پاكستان بۆ فرۆشتنی كه‌شتی جه‌نگی مۆر كردوه، جانكلی وتیشی، توركیا له نرخ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرا بردیه‌وه.
وتیشی، ئه‌و گرێبه‌سته بۆ توركیا به‌گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی داده‌نرێت، "رۆژێكی زۆر گرنگه" بۆ پیشه‌سازی به‌رگری.
رۆیته‌رز
ئەم هەواڵە 4045جار خوێندراوەتەوە |