English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌عسوم بۆ ئه‌وروپییه‌كان: حكومه‌تی نوێ نزیكه‌ و له‌ سێداره‌دانیش به‌پێی ده‌ستوره‌
2018-07-05 [01:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس به‌دواداچوونی بۆ كردوه‌، تێیدا هاتووه‌، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆک کۆماری عێراق فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیی کرد لە باڵیۆزانی دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، رایگه‌یاند، عێراقییەکان دەتوانن هەمو کۆسپەکانی بەردەمیان تێپەڕێنن کەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی و پرەنسیبەکانی دەستور، نیاز و هەوڵی هەرچی زوتری هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێیشی دوپات کردەوە وتیشی، به‌رپرسانی عێراق لە ئاست مەسەلەی حوکمی له‌سێداره‌دان بە تەواوی پابەندی حوکمەکانی دەستورن.

فوئاد مەعسوم رایگه‌یاند، عێراقییەکان دەتوانن هەمو کۆسپەکانی بەردەمیان تێپەڕێنن له‌سەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی و پرەنسیبەکانی دەستور، نیاز و هەوڵی هەرچی زوتری هەنگاونان بەرەو پێکهێنانی حکومەتی نوێیشی دوپات کردەوە، سەرلەنوێ داوای وەبەرهێنانی ئەوروپایی داواکرد کە پرۆژەکانیان لە عێراقدا زیاتر بکەن بە جۆرێک کە عێراق پابەندە بە دابینکردنی هەمو زەمانەتێکی ئەمنیی و قانونیی بۆیان لەو روەوە.

لە تەوەرەیەکی تردا سەرۆک کۆمار رایگەیاند کاربەدەستانی عێراق بە تەواوەتی پابەندی حوکمەکانی دەستورن لە ئاست مەسەلەی حوکمی ئیعدام، لەوبارەیەشەوە سەرلەنوێ پابەند بونی عێراقی وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی خستە رو بە پەیمان نامەو بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بەم مەسەلەیە، سەرباری دەستەبەر کردنی هەمو مافێک بۆ بەڕێوەوچونی دادگایی دادپەروەرانە و مافی تێهەڵچونەوە و پێداچونەوە لەسەر بناغەی رێز گرتنی پرەنسیبەکانی دەستور و مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی مامەڵەی مرۆیی لەگەڵ ژنان و مناڵانی تاوانبارانی داعش کە تاوانیان لەسەر ساغ نەبوەتەوە و سزای قانونییان بۆ نەبڕاوتەوە.

لای خۆیانەوە باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا بایەخدانی دەوڵەتەکانیان خستەرو بۆ گەشەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هاریکاریی یەکان و کاری هاوبەش لەگەڵ عێراق پشتیوانیکردنی ئۆقرەیی و گەشەپێدانی سیستمە دیموکراسییە فیدراڵییەکەی و پێشکەوتنی بە بەردەوامیی بەرەو تاوسەندن و گەشەسەندن، ستایشی رۆڵی سەرۆک مەعسومیان کرد لە چەسپاندنی گیانی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەوڵە چڕوپڕە بەردەوامەکانی لە بەهێزکردنی متمانە پەیداکردنی پشتگیریی کۆمەڵە نێودەوڵەتیی بۆ عێراق.





ئەم هەواڵە 6475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad