English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران بە هۆی دەستبەسەرکرانی دیپلۆماتکارانی ناڕەزایی دەربڕی
2018-07-05 [01:32 AM]

​ZNA - هەولێر


دوو دیپلۆماتكاری ئێرانی بە تاوانی ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دەستبەسەرکراون و ئێراینیش دەڵێ دیپلۆماتکارانی هەوڵی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستییان نەداوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزی فەرەنسا، بەلجیكا و جێگری باڵوێزی ئەلمانیای بۆ بانگ كردە وەزارەتەکە.  

ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە بانگكردن و لێپرسینەوەی ئەو باڵوێزانە بە مەبەستی گەیاندنی نارەزایەتی ببە دەستگیركردنی ئەو دیپلۆماتكارەی ئێرانە كە دەگوترێ دوو رۆژ لەمەوبەر لە کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە فەرەنسا ھەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانی بەوەداناوە كە برێكی زۆر مادەی تەقەمەنی لەلای ئەو دوو دیپلۆماتكارە ئێرانیە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەلام دەڵێ ئەوە تەلەیەكە بۆ دیپلۆماتكارەكانمان دانراون و ئەوان لەو جۆرە كارانەوە دوورن.

بریارە لێكۆلینەوە و دەركەوتنی راستی ھەوڵەكە ئەوروپا پارێزبەندی لەسەر ئەو دوو دیپلۆماتكارە ھەڵگرێت و دادگایی بكرێن.





ئەم هەواڵە 3862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad