English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. زانایه‌كی سوننه‌ مه‌زهه‌ب تیرۆر كرا
2018-07-05 [01:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌كادێمیست و زانای ئەهلی سوننە، مه‌وله‌وی عه‌بدوشه‌كور ته‌رشابی به‌ ده‌ستڕێژی گولـلە له‌ شارۆچكه‌ی هاش سه‌ر به‌ پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، تیرۆرکرا.

 

جێگری قایمقامی هاش، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی بۆڵاگ راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رشابی له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و له‌و بۆسه‌یه‌دا ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

 

بۆڵاگی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌ كه‌ كوشتنی ئه‌و زانایەی ئەهلی سوننه‌ نیگه‌رانی و خه‌مباری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و گوتوویه‌تی: "عه‌بدوشه‌كور ته‌رشابی كه‌سێكی ده‌سته‌بژێربوو له‌ بواری ئه‌كادێمی و زانستی. داكۆكی له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی ئیسلام ده‌كرد له‌ ناوچه‌كه‌".

 

به‌رپرسه‌ ئێرانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان داوه‌ بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە و ده‌ستگیركردنیان.

 

AA





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad