English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرزە و باران و هەورەتریشقە لە گەرمای هاویندا
2018-07-05 [02:09 AM]

ZNA - هەولێر


شەپۆڵێکی هەورەتریشقە و تەرزە و باران و بای بەهێز رووی لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا کردووە و بەهۆیەوە تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەست داوە.

پۆلیس رایگەیاندووە دارێک کە بەهۆی هەورەتریشقەوە شکاوە بەسەر پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ کەوتووە و بەم هۆیەوە پیاوەکە تووشی سەکتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە.

بارینی تەرزە لە چەند ناوچەیەکدا بووەتە هۆی زیانی ماددی زۆر.

خێرایی با لە هەندێک شوێن گەیشتووەتە ١٠٠ کیۆمەتر لە کاتژمێریکدا و ئەمەش زیانی بە ٨٠٠ خانوو گەیاندووە. لە هەندێک ناوچەدا وشیاری دراوەتە خەڵک سەبارەت بە ئەگەری  درووستبوونی لافاو.

 





ئەم هەواڵە 4015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad