English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی ١٢٨ خێزانی عەفیرن دەکات
2018-07-05 [06:32 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای تێکچوونی بارودۆخی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە دوای ھەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیویانە خۆیان بگەیەننە سنوری ھەرێمی کوردستان و ئێستا لە پارێزگای ھەولێر نیشتەجێن.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەر لەگەڵ ھاتنی یەکەم دەستەی پەنابەرانی عەفرین، بە پێشوازییانەوە چووە و کۆمەک و ھاوکاری گەیاندووە پێیان. پاش زیادبوونی ژمارەی پەنابەران لە ھەولێر دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی فۆرمی تایبەتەوە ناوی خێزانەکانی شاری عەفرینی کۆکردەوە و لە ھەڵمەتێکی خێرخوازیدا بە ھاوکاری دەوڵەتی ئیمارات بۆ جاری سێھەم ھاوکاری پێشکەش کردن.

 

ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاری دەوڵەتی ئیمارات، کاروانێکی دیکەی ھاوکارییان بۆ ١٢٨ خێزانی عەفرین دابین کرد. ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات پێکھاتبوون لە موبەریدە و پێداویستی خۆراکی و تەندرووستی.

 

ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی:'' ھەوڵمانداوە لەم وەرزەی گەرمادا گرنگترین پێداویستییەکانی خێزانەکان دابین بکەین و بەو مەبەستەش موبەریدە و پێداویستییەکانی وەکوو خۆراکی و تەندرووستیمان گەیاندووەتە خێزانەکانی عەفرین''.





ئەم هەواڵە 3295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad