English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و چەند خواردنه‌ی‌ توشی سه‌رئێشه‌ت ده‌که‌ن
2018-07-06 [10:23 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردن وخواردنه‌وه‌کانی ئه‌لکهول و چوکولاته‌ و کافێن ئه‌گه‌ری دروستبونی سه‌رئێشه‌ زۆر زیاد ده‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر کێشه‌ی ئازاری سه‌رت به‌ شێوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن هه‌یه‌ هه‌وڵبده‌ له‌م هه‌شت خۆراکه‌ دوربه‌:

قاوه‌ :- زۆر خواردنی قاوه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆری کافێینی تێدایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگی سه‌رئێشه‌یه‌.

بیره‌ :- زۆر خواردنی بیره‌، کرداری هایدره‌یشن له‌ له‌شدا که‌مده‌کاته‌وه‌ ؛ واتای که‌مکرنه‌وه‌ی ناردنی ئۆکسیجینی پێویست بۆ به‌شه‌کانی له‌ش

په‌نیر :- هه‌ندێک جۆری په‌نیر به‌تایبه‌ت په‌نیری کۆن، مادده‌ی تیرامینی تێدایه‌ که‌ هۆکارێکه‌ بۆ سه‌رئێشه‌. چه‌ند په‌نیره‌که‌ کۆنتر بێت، ئه‌وه‌نده‌ تیرامینی زیاتر تێدایه‌. جێی باسه‌ تیرامین به‌ مانای ئه‌مینۆ ئه‌سیدی سروشتیش دێت.

خواردنی ئێواران :- پێویسته‌ زۆرترین خواردنی فرێش بخورێت له‌ ژه‌مه‌کانی ئێواره‌ چونکه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ کۆنن، به‌ تیرامین ده‌وڵه‌مه‌ندن و هۆکاری سه‌رئێشه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌واندا.

که‌م ئاو خواردنه‌وه‌ :- که‌مخواردنه‌وه‌ی ئاو هۆکارێکی سه‌ره‌کییه‌ بۆ سه‌رئێشه‌. وه‌ ده‌بێت ئافره‌تان له‌ ڕۆژێکدا هه‌شت په‌رداخ ئاو و پیاوان له‌ ڕۆژێکدا ده‌ په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه‌.

خواردنی ترشکراو :- هه‌رخوارنێک که‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆری ترشی تێدابێت وه‌ک سۆس ئه‌وا سه‌ڕه‌ڕای تامه‌ خۆشه‌که‌ی، هۆکاری ئازاری سه‌ریشه‌.

چۆکۆلاته‌ :- 22 له‌سه‌دای هۆکاری سه‌رئێشه‌ زۆر خواردنی چووکولاته‌یه‌ .

مۆز :- کاریگه‌ریه‌کی زۆری نیه‌ به‌ڵام مۆزیش ڕێژه‌یه‌کی له‌ تیرامین تێدایه‌ که‌ زۆر خواردنی کارێکی ته‌ندروست نیه‌.





ئەم هەواڵە 1078جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad