English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک پۆمپیۆ گه‌یشته‌ كۆریاى باكوور
2018-07-06 [10:54 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاویکردەوە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی کۆریا گەیشتە پیۆنگ یانگ و لە لایەن ری یونغی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.

بەر لە گه‌شتەکەی بۆ کۆریای باکوور، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بنکەیەکی ئەمه‌ریکا لە یابان ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و کیم جۆن ئون، هەردولا لەسەر داماڵینی چەک لە نیمچە دورگەی کۆریا ڕیککەوتن، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ، ئاماژە بەوەشکرد ئامانج لە سەردانەکەی بۆ کۆریای باکوور بەدەستخستنی زانیاری وردە لەسەر پابەندبوونی ئەو وڵاتە بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دورگەی کۆریاو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی لوتکەی نێوان هەردوو وڵات. 





ئەم هەواڵە 1783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad