ZNA- ههولێر
بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی لەسەر عێراق، وڵاتی ئێران گواستنەوەی کارەبای بۆ عێراق راگرت .
موسعەب ئەلمودەریس وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندووە، بەھۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانی عێراق، دوێنێ وڵاتی ئێران بڕی ھەزار مێگاوات کارەبای لە عێراق بڕیووە و بەمەش ماوەی پێنەدانی کارەبای لە شارەکانی میسان و زیقار و بەسڕە درێژ کردووەتەوە. مودەریس ئاشکرایشی کرد، کە لەمبارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەن، چونکە بەرھەمھێنانی کارەبا وەک پێویست نییە و وەڵامی داخوازییەکان ناداتەوە. مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاندبوو کە پێویستی کارەبای عێراق ٢٣ ھەزار مێگاواتە، کەچی تەنھا ١٥ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad