English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەمڕۆوە وەرگرتنی ناوی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات
2018-07-07 [05:28 AM]

ZNA - هەولێر


به‌پێی نووسراوێكی كۆمسیۆن كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژنسی هه‌واڵی په‌یامنێر كه‌وتووه‌ له‌ ئەمڕۆوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە وەرگرتنی لیستی کاندید و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ماوەی ١٨ ڕۆژ دەخایەنێت.

هەروەها بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆمسیۆن دەست بکات بە کردنەوەی ناوەندەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دڵنیابن لە هەبوونی ناوەکانیان.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواو بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، حکومەت سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە ٣٠ی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

هـ . ھـ

 





ئەم هەواڵە 3097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad