English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بادی به‌نیازی كوده‌تای سه‌ربازییه‌
2018-07-07 [05:33 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ كه‌ باسی رێككه‌وتنێكی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و خالید عوبه‌یدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق ده‌كه‌ن. تا كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌و رێگایه‌ ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ خولێكی دیكه‌ بكه‌ن.

عامر فائیز، سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: "ئه‌سته‌مه‌‌ ئێستا و داهاتووش كوده‌تای سه‌ربازی له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و هه‌واڵانه‌یشی باسی كوده‌تا ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیین".

فائیز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ و هه‌مووانیش پابه‌ندی ده‌ره‌نجامه‌كانی هةه‌ڵبژاردنن".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دیارترین و به‌هێزترین هۆكاری په‌نانه‌بردن بۆ كوده‌تای سه‌ربازی له‌ وڵاتدا ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاییه‌كان باسكێكی سه‌ربازییان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر كوده‌تایه‌كیش رووبدات له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ چه‌كدارانه‌وه‌ به‌رنگاریان ده‌بنه‌وه‌".

گووتیشی: "سه‌ركرده‌كانی سوپا و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها سۆزیان بۆ لایه‌نێكی سیاسی نییه‌، تا ئه‌و لایه‌نه‌ چۆنی ویست به‌و شێوه‌یه‌ ئاراسته‌یان بكات".

پێشتر چه‌ندین میدیا و چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ عێراق، هه‌واڵی ریككه‌وتنێكی نێوان عه‌بادی و عوبه‌یدییان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی بڵاوكردبووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌یتوانی بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیران، په‌نای بۆ ببه‌ن.





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad