English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پارێزگای کورکوک کۆتاییهات
2018-07-07 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایار لە پارێزگای کورکوک کۆتاییهات،  و دەنگی ٥٢٢ سندوق کە سکاڵایان لەسەر بوو ژمێردراونەتەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی پارێزگای کەرکوک کۆتاییهاتووە و جەختیشیکردوەتەوە پرۆسەکە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان و چاودیرانی لایەنە سیاسیەکان بەڕیوەچووە.

پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان لە هەفتەیی رابردوەوە لە کەرکوک دەستی پێکردوە و تەنها ژماردنەوە بۆ دەنگی ئەو سندوقانە کراوە کە سکالایان لەسەر بووە. 

٦ی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا لەسەدا ١٠٠ی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار بەدەست ھەژماربكرێنەوەو، ٢١ی ئەم مانگەش دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتی بە پەیڕەوی ناوخۆ بەستووە بۆیە بڕیاری ژماردنی دەستی بۆ دەنگەكان دەستورییە، بەڵام ئەنجومەنی نوێی كۆمسیاران كە لە ٩ دادوەر پێكھاتووە، بڕیاریداوە بە ژماردنەوەی دەنگی تەنھا ئەو ناوەندانەی كە سكاڵایان لەبارەوە تۆماركراوە.





ئەم هەواڵە 4486جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad