English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی سوریا كۆنتڕۆڵی خاڵێكی سنووریی نێوان خۆی و ئورده‌نی كه‌وته‌ ژێرده‌ست
2018-07-07 [06:04 AM]

ZNA- هه‌ولێر


چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی کە لایەنەکانی بەرھەڵستکاری بەشار ئەسەد رایانگەیان لە دانیشتنەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی روسیا گەیشتوونەتە رێککەوتن، ھێزەکانی حکومەتی سووریا وێڕای روسیای ھاوپەیمانیان دوای سێ ساڵ پێیان خستە شاری سنووریی " نوسیەب " کە لە نزیک سنووری ئوردەنە.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند کە رۆژی ھەینی ئۆتۆمبێلەکانی ھەڵگری ھێزە چەکدارەکانی روسیا و ھەروەھا پاسەوانانی سنوریی حکومەتی سوریا گەیشتوونەتە خاڵی سنووریی نوسەیبی باشووری سوریا.

ئەم شارە سنوورییە کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا کەوتە دەست لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا یەکێک لە شادەمارەکانی ئابووریی حکومەتی سوریا ھەژمار دەکرێت.

بە وتەی رامی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری توڕی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا، ھاتنی سەربازانی روسیا بۆناو ئەم شارە بەبێ ھیچ پێکدادانێک روویداوە.

دوو لە وتەبێژانی لایەنەکانی بەرھەڵستکاری بەشار ئەسەد رایانگەیاندووە کە رادەستکردنی شاری نوسەیب یەکێک لە داواکارییەکانی  حکومەتی سوریا بووە کە روسیا لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوریا خستوویەتەڕوو.

حوسێن ئەبازەید کە یەکێکی دیکە لە وتەبێژانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریایە ئێوارەی ھەینی وتی: دانووستانەکان ھێشتا بەردەوامە، بەڵام بەشێکی زۆری خاڵەکانی رێککەوتنمان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سەرچاوە / رادیۆ فەردا





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad