English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لاوی داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
2018-07-07 [06:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ھاوپەیمانێتی نیشتمانی دەڵێت: "ئەو ساختەکاریانەی لەمیانی دەستژمێری دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکووک دەرکەوتوون، دەریدەخەن ھەڵبژاردنەکەی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ گاڵتەجاڕیی و تاوان بووە بەرامبەر گەل".

عەلاوی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: "رێژەی ساختەکاریی لە ھەندێک ناوەندی پارێزگای کەرکووک گەیشتووەتە ٥٠%".

سەرۆکی ھاوپەیمانێتی نیشتمانی تەئکیدی کردووەتەوە، بۆ ئەوەی رێزی ئیرادەی گەل بگیرێت، پێویستە دەسەڵاتی دادوەریی پابەندی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردن بێت و بەبێ جیاوازی دەنگی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەدەست بژمێردرێنەوە".

عەلاوی ھۆشداریی دەدات و دەڵێت: "کارکردن بەپێچەوانەی یاساکە، پرۆسەی سیاسی و ئەو تۆزە متمانەیەشی عێراقییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە پرۆسەی سیاسیان ماوە لە بەین دەبات، بۆیە پێویستە ھەڵبژاردنەکە سەرلەنوی دووبارە بکرێتەوە، ھەر چەندە ھەندێک لایەن و وڵات لە ھەوڵی ئەوەدان پەردەپۆشی تاوانی ساختەکاریی بکەن و دەیانەوێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ئەو ھەڵبژاردنە پێکبێت کە بنەماکەی ساختەکاری و فێڵە".





ئەم هەواڵە 6205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad