English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ددگای تاوانەکان حەوت سزای لەسێدارەدانی بەسەر گەنجێکدا سەپاند
2018-07-07 [06:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ددگای تاوانەکانی کەربەلا حەوت سزای لەسێدارەدانی بەسەر گەنجێکدا سەپاند، کە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی گولەباران کردووە.

وەک ئەوەی میدیا عیراقییەکان ڕایانگەیاندووە، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کە ئەندامی ھێزێکی ئەمنییە لە شاری کەربەلا، پاش ئەوەی لەگەڵ دایکی و برایەکی گەورەیدا دەنگەدەنگ دەکەوێتە نێوانیان، کاتژمێر ٤:٣٠ ـی بەیانی دایکی و ٤ برا و خوشکێکی خۆی لەخەودا گولەباران دەکات، دواتر کە باوکی لە مزگەوت دەگەڕێتەوە، ئەویش لە ژوری میوانەکەیاندا دەکوژێت و دواتریش وەک رۆژانی دیکە دەچێتە سەر کارەکەی خۆی.

پاش ئەوەی تاوانباری ڕووداوەکە لە لایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە، دانی بەوەدا ناوە کە بەردەوام ناکۆکیی لەگەڵ براکانیدا بووە، تاوانەکەشی بە تەنھا و بە تەواوی ئاگایی خۆی ئەنجامداوە.

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٠١٨/٧/٥، دادگای تاوانەکانی کەربەلا ٧ سزای لەسێدارەدانی بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاند بە تۆمەتی ئەنجامدانی ٧ کوشتنی نەخشەکێشراوی ئەنقەست.





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad