English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی داواکارییەکەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا رەتدەکاتەوە
2018-07-07 [06:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر



حەشدی شەعبی داواکارییەکەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی، رەتدەکاتەوە و داوا دەکات کۆتایی بهێنرێت بە دەستوەردان لە کاروباری عێراق.

لەیس عەزاری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەق کە بەشێکە لە حەشدی شەعبی، لەمبارەیەوە رایگەیاند "ئەگەر ئەوان لە خەمی ئاسایشی عێراق بوونایە، ھەرگیز بیریان لەو بڕیارانە نەدەکردەوە کە دژی حەشدی شەعبی دەیدەن، چونکە عێراق تەنیا بە حەشدی شەعبی بە بەھێزی دەمێنێتەوە، بەڵام دیارە ئەوان سەقامگیری و ئاسایشی عێراقیان ناوێت، بۆیە بەردەوام دژایەتی حەشدی شەعبی دەکەن، ئەو بڕیارەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا تەنانەت چەکدارانی ئاسایی حەشدی شەعبیشی توڕەکردووە".

خەیری دەخیل، ئەندامی حیزبی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی دەڵێ "یەکێتی ئەوروپا یان ھەر کەسێکی دیکە، کە لەدەرەوەی ئەم سنوورەن، مافی ئەوەیان نییە قسە لەسەر بڕیارەکانی ئەم دەوڵەتە بکەن کە خاوەنی سەروەرییە، یەکێتی ئەوروپا و ھەموو وڵاتانی جیھان ناتوانن حەشدی شەعبی ھەڵوەشێننەوە، حەشد کەرامەتمانە، حەشد واتە پارێزەری وڵات و ئەوان بۆ ئەوە ھەن تاوەکو رووبەڕووی زوڵم و زۆرداری ببنەوە".

لە ھەڵبژاردنی 12ـی ئایار، حەشدی شەعبی لەژێر ناوی چەندین ھاوپەیمانی و لیستەوە بەشداری ئەو پرۆسەیەیان کرد و ، بەفەرمیش لەرێگەی ھاوپەیمانی فەتحەوە توانیان ببنە خاوەنی 47 کورسی.





ئەم هەواڵە 1114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad