ZNA- هه‌ولێر بازرگانێكی هیندی، بڕیاریدا به شێوه‌یه‌كی جیاواز پاداشتی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ی بكات و به یه‌كجار گه‌شتێك بۆ 3500 كارمه‌ندی خۆی رێكده‌خات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی عه‌ره‌بی پۆست، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و 3500 كارمه‌نده‌ی كۆمپانیای ئه‌و بازرگانه هیندییه، له ئیستانبولی توركیا ده‌مێننه‌وه و باشترین هۆتێلی بۆ گرتوون.
فه‌یرووز باغلی كایه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری توركیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، دووه‌م باشترین كۆمپانیا ده‌رمانسازی هیند و یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكانی جیهان، پاداشتی 3500 كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌ی ده‌كاته‌وه.
كايه راشیگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و گه‌شته ته‌رخان كردووه، جگه له‌وه‌ش ملیۆنێك دۆلار وه‌ك پاداشتی دارایی ده‌داته كارمه‌نده‌كانی، وێڕای ئه‌وه‌ی 10 له باشترین هۆتێله‌كانی له ئیستانبول بۆ كارمه‌نده‌كانی گرتووه.
بڕیاره له رۆژی 11 تا 18ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی ئه‌مساڵ، گه‌شته‌كه‌یان به‌سه‌ر ببه‌ن، هه‌رچه‌نده ناوی كۆمپانیاكه و خاوه‌نه‌كه‌شی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه توركییه‌كه، كۆمپانیاكه سیمینارێكی هاندان بۆ كارمه‌ندان رێكده‌خات و سه‌ردانی شوێنه مێژوویی و كولتوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كه‌ن.
ئەم هەواڵە 6478جار خوێندراوەتەوە |