English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یوڤێنتوس لێدوانێکی فەرمی لە سەر ھاتنی رۆناڵدۆ بلاوکردەوە
2018-07-07 [06:50 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌نگۆی زۆری گرێبه‌ستكردنی یانه‌ی یوڤێنتوس، له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌و یانه‌ ئیتاڵییه‌ی ناچاركرد به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

یانه‌ی یوڤێنتوس، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌، رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو ده‌نگۆیانه‌ی به‌مدواییه‌ له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كانی یانه‌كه‌مان، به‌ هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ینین كه‌ یانه‌كه‌مان هه‌موو بژارده‌كانی خۆی دیاری ده‌كات و كار بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی ده‌كات، دواجاریش هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م پرسه‌وه‌ به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌".

به‌ قسه‌ی چاودێران، یوڤێنتوس له‌م به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌دا، هه‌واڵی گرێبه‌ستكردنی خانمه‌ پیره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یوڤێنتوس نزیكه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی رۆناڵدۆ".

هه‌ندێ له‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێككه‌وتنی نێوان یوڤێنتوس و رۆناڵدۆ ته‌واو بووه‌و ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی 4 ساڵ یاری بۆ یوڤێنتوس ده‌كات، به‌رامبه‌ر مووچه‌یكی 30 ملیۆن یۆرۆیی ساڵانه‌.





ئەم هەواڵە 12184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad