English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش ٧ ئەندامی خێزانی پاسەوانێکی ھادی عامری کوشت
2018-07-07 [06:54 AM]

ZNA-هەولێر


ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانێتی فەتح و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر دەڵیت: "چەکدارانی داعش گوشتارگەیەکیان دەرحەقی ئەندامانی خێزانی یەکێک لە پاسەوانەکانم ئەنجامداوەو ٧ کەسیان بەیەکجار کوشتووە".

عامری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت و دەڵێت: "ھێشتا شەڕی داعش بەردەوامە، شەوی رابردوو لە ناوچەکانی دیالە، چەکدارانی رێکخراوە توندڕەوەکە تەواوی ئەندامانی خێزانی یەکێک لە پاسەوانەکانی منیان کوشتووە".

شەڕی ئێستای نێوان ھێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعش، وەک شەڕی تۆڵەکردنەوەی لێھاتووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە تۆڵەی کوشتنی ٨ رفێندراوەکە، ھێزەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکرد، لە تۆڵەی ئەوەشدا داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای نەینەوا و باشووری دیالە دەستی بە ھێرشەکانی کردووەتەوە و تاکو ئێستا ١٤ کەسیان کوشتووەو رفاندووە.

ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی عێراق لە باکووری رۆژھەڵاتی دیالەیە، داعش لە باشووری پارێزگاکەوە ٨ کەس دەڕفێنێت و دەکوژێت.

ھێزەکانی عێراق لە ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای کەرکووک پرۆسەی کێوماڵکردن ئەنجام دەدەن، داعش لەناوچەکانی رۆژئاوای  نەینەوا ھێرش دەکات.

لە سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنە و لە بەغدا تەقینەوەیە.

ئیتر ئەمە حاڵی ئێستای دۆخی ئەمنی عێراقە، ئەوە شەڕی جاروبارەی نێوان ھۆزەکانی پارێزگاکانی باشوور و باندەکانی رفاندن و خۆپیشاندانەکانی خەڵک لەدژی نەبوونی کارەبا و ئاویش لەولاوە بوستێت.

سەرەڕای ئەوەی سەرجەم کەرتە سەربازییەکان، لە سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، بەرپەچدانەوەی خێرا و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی ھەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین، کەرکووک، دیالەش بەشدارن و فڕۆکەکانی عێراق و ھاوپەیمانانیش پاڵپشتییان دەکەن، بەڵام ناتوانن سنوورێک بۆ ھێرش و کردەوەکانی داعش دابنێن، ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی رابردووەوە کۆتایی ھاتنی داعش لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانەوە راگەیەنراوە





ئەم هەواڵە 9712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad