English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیاسەتی وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر کۆچبەران تووندتر دەبێت
2018-07-07 [06:57 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پرسی کۆچبەران، یەکێکە لە بابەتە گەرمەکانی ئێستای ئەوروپا. هەرچەندە هەفتەیەک پێش ئێستا سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر بابەتی کۆچبەران رێککەوتن، بەڵام رێککەوتننەکە نەیتوانیوە کەشێکی سیاسیی ئارام بۆ هەندێک لە پایتەختەکان بگەڕێنێتەوە. 

وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا لە گەیشتنی بەردەوامی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەی توڕەیە و دەڵێت، نابێت چیدیکە رێگا بە یەک کۆچبەر بدرێت پێ بنێتە نێو ئیتاڵیاوە. 

ماتیۆ سالڤینی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند "ئامانجەکە ئەوەیە: چیدیکە یەک کەسی دیکە بە بەلەم نەگاتە ئێرە. ئامانجی وەزیری ناوخۆ و حکومەتەکەی کۆنتی ئەوەیە: نابێت چیدیکە یەک ژن یان یەک منداڵ بە بەلەم بگاتە ئەم وڵاتە".
 
لە 2015 ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا وەکو پاڵەوانی کەیسی کۆچبەران ناسێندرا، ئەوەش دوای ئەوەی سنووری وڵاتەکەی بە رووی کۆچبەراندا کردەوە، بەتایبەتی کۆچبەرانی هەڵاتووی شەڕی ناوخۆی سووریا. 

بەڵام هەر بابەتی کۆچبەران کاریگەری لەسەر بواری سیاسی ئەڵمانیا هەبوو، ئەوەش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەیلوولی رابردوو لەو وڵاتەدا دەرکەوت، کاتێک پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیای دژەکۆچبەر، توانی 92 کورسی بەدەستبهێنێت. 

بەدرێژایی هەفتەی رابردوو، پرسی کۆچبەران سەرەکیترین هۆکاری کێشەی نێوان پارتە پێکهێنەرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بوو، تاوەکو دواجار پارتەکەی مێرکڵ بە چەند رێکارێکی نوێی دژی کۆچبەران رازی بوو. 

ئەندریا نالیس، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا رایگەیاند "هیچ رەتکردنەوەیەک لەسەر سنوور نابێت. لەبری ئەوە، رێکارێکی باشتری سەرسنوور دەگیرێتەبەر. پێویست ناکات گۆڕانکاری لە یاسادا بکرێت. هەموو شتێک پشت بە یاسای ئێستا دەبەستێت و هیچ کامپێکی نوێش دروست ناکرێت". 

بەشێک لەم رێکارە لەسەر سنوورەکانی ئەڵمانیا و نەمسا دەگیرێتە بەر و ئێستاش حکومەتێک لە نەمسا دەسەڵاتدارە، کە لەگەڵ وەرگرتنی کۆچبەراندا نییە. 

بۆ تاوتوێکردنی هەمان بابەت و دروستکردنی ئەو هاوئاهەنگییەش کە پارتە هاوپەیمانەکەی مێرکڵ داوای دەکات، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا و راوێژکاری نەمسا کۆبوونەوە. بۆیە، چاوەڕێ دەکرێت گەیشتنی کۆچبەران بۆ رۆژئاوای ئەوروپا و کەیسی وەرگرتنیشیان لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپادا زەحمەتتر ببێت.





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad