English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز نرخی رۆیشتنی رۆنالدۆ دیاریکرد 
2018-07-07 [11:35 AM]

ZNA- ھەولێر 


فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەو نرخەی دیاری کرد کە بەم بڕە دەست بەرداری کرستیانۆ رۆنالدۆ دەبێت بۆ ھەر یانەیەک کە دەیەوێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی  سپۆڕتی ئیسپانی , پێرێز لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە رۆنالدۆ داوای ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات لەھەر یانەیەک دەیەوێت رۆنالدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی یۆڤانتس بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ رۆنالدۆ , بەڵام پێرێز بەم نرخە رازی نابێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لەوانەیە لە کاتی گفتوگۆکان پێرێز بە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ رازی بێـت لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دۆن . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10651جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad