English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای مارڤل بەنیازی تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێیە
2018-07-07 [03:16 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای مارڤل، لە دوای تۆمارکردنی چەند ریکۆردێک لە رێگەی فیلمە سینەماییەکانییەوە، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات ریکۆردێکی دیکە تۆماربکات.

 

ئەو کۆمپانیاییە دەیەوێت لەرێگەی فیلمی سینەمایی "Ant-Man and the Wasp" ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات، ئەویش لەرێگەی بەدەستهێنانی زۆرترین داهات لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا.

 

ئەم بەرهەمە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا 85 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا و پێشبینی دەکرێت داهاتی یەکەم هەفتەی 350 ملیۆن دۆلار بێت.

 

داهاتی بەرهەمە سینەماییەکانی مارڤل لەمساڵدا، شەش ملیار و 350 ملیۆن دۆلارە کە دەکاتە 22% کۆی داهاتی کەرتی پیشەسازی سینەما لە ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 9391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad