English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوڕێک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت 
2018-07-07 [12:00 PM]

ZNA- ھەولێر 



 

لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ شەممە بەرواری ( ۷ / ۷ / ۲۰۱۸ ) کاتژمێر ( ۸ ) بەیانی تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ڕەگەزی مێ بەناوی ( ڕ،م،ٲ ) دانیشتوی ڕانیە/ گوندی ھەنجیرەی تازە ھێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر سەریەوە ھەیە.

 پۆلیس ڕاشیدەگەێنێت ، لە گەڵ بیستنی ھەواڵەکە دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگری بەشی پۆلیسی ڕانیە و بەڵگەو تاون و بنکەی پۆلیسی کێوەڕش گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستگیرا بەسەر چەکی بەکارھاتوو لە جۆری کڵاشنکۆف.


پۆلیسی گوتیشی ، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە، بە وتەی باوکی مناڵەکە ڕوداوەکە لەکاتێک دابووە کە باوکی بەناوی ( م،ٲ،م ) پیشەی پێشمەرگە خەریکی خۆ ئامادەکردن بووە بۆ دەوام بەڵام لەوکاتە دەچێتە دەرەوە سەرقاڵی ھەندێک کاری ماڵەوە بووە لەوکاتەشدا برایەکی منداڵەکە بەناوی ( ح٫م،ٲ ) تەمەن ۱۰ ساڵ دەستکاری چەکەکەی کردووە و فیشەکێک لەدەستی دەرچووە و بەری سەری کچەکەی کەوتووە.


تەرمی مناڵی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
لەسەر ڕوداوەکە باوکی منداڵەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا بەپێی ماددەی ( ٤۱۱ ) لە یاسای سزادانی عێڕاقی . لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 6940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad