English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی لەگه‌ڵ شاندێكی هاوبەشی لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسا كۆبووه‌وه‌
2018-07-07 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


               سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لیستی فەتح و لیستی دەوڵەتی یاسا كرد و لە دیدارەکەدا شاندی میوان ڕوانگەی سیاسیی لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسایان بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە و ڕۆشناییان خستەسەر بۆچوونی هەردوو لیستەكە بۆ پێكهێنانی كوتلەی گەورەی پارلەمانی و نووسینەوەی پڕۆگرامی ئیدارەی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا.

ڕۆژی شەممە 7ـی 7ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندی هاوبەشی دانوستاندنكاری هەردوو لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسا كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی لە بنیاتانەوەی عێراق و هەروەها ئێش و ئازار و قوربانیدانی دەیانساڵەی گەلی كوردستان، جەختیان لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و هێزە عێراقییەكان و قوربانیدانی هاوبەش لەدژی دیكتاتۆرییەت كردەوە و، داوایان كرد كە لە عێراقدا هەموو لایەك بەیەكەوە قۆناغێكی تازە دەستپێبكەن و هەڵەكانی ڕابردوو دووبارە نەكەنەوە و لەپێناو گەییشتن بە سەقامگیری و شەراكەتی ڕاستەقینە تەحەدیاتی سیاسیی ئێستای عێراق تیبپەڕێنن وە ئەوەیشیان خستەڕوو كە بە بێ تەوافوق و شەراكەتی ڕاستەقینە ناتوانرێ پڕۆسەی سیاسی بەڕێوە بچێت و هیچ دەستكەوتێكیش بۆ هیچ لایەنێك ناهێتە دی.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا شاندی میوان ڕوانگەی سیاسیی لیستی فەتح و دەوڵەتی یاسایان بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە و ڕۆشناییان خستەسەر بۆچوونی هەردوو لیستەكە بۆ پێكهێنانی كوتلەی گەورەی پارلەمانی و نووسینەوەی پڕۆگرامی ئیدارەی وڵات لە قۆناغی داهاتوودا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی تەحەدیاتەكان و جێبەجێكردنی دەستوور ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە پەیوەندییە مێژووییەكان و جێبەجێكردنی دەستوور و هەروەها لۆژیك و عەقلانیەت بكرێتە هەوێنی پڕۆسەی سیاسی و پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی لە پڕۆسەی سیاسیدا پەیڕەو بكرێت و لەژێر ڕۆشنایی ئەو سێ پڕەنسیپە كوتلەی گەورەی پارلەمانی دابمەزرێت و حكوومەی تازە پێكبهێنرێت و پێویستیشە هەموو لایەك بۆ ئەو مەنهەج و بنەمایانە بگەڕێنەوە كە لە دوای 2003 عێراقی تازەی لەسەر بنیاتنرا.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە لەو كۆبوونەوەیەدا فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.





ئەم هەواڵە 1348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad