English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن... ده‌یان كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون
2018-07-07 [02:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌هۆى بارانبارين و باى به‌هێزه‌وه‌ ده‌یان هاوڵاتى ژاپۆنی بێسه‌روشوێن بوون، لافاویش چه‌ند شوێنێكى ئه‌و وڵاته‌ى گرتۆته‌وه‌ و كارگه‌كانی ئۆتۆمبێلیش كاره‌كانیان وه‌ستاندوه‌.

كه‌ناڵی "NHQ" ژاپۆنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رايگه‌ياند، له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى وڵات بارانبارين بووه‌ته ‌هۆى مردنى 38 كه‌س و بێسه‌روشوێن بوونى 50 كه‌سى تريش، كه‌ بارودۆخى چوريان خراپه‌.

به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌ جيهانييه‌كان، ده‌سته‌ى كه‌شناسى ژاپۆن، له‌ بارانبارين و دروستبوونى بارانى زۆر له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى دياريكراوى وڵات و هه‌ڵكردنى باى به‌هێز له‌گه‌ڵيدا هێشتا هۆشدارى ده‌داته‌ دانيشتوانى وڵاته‌كه‌ى.

هه‌روه‌ها به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى ئاژانسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاگر و كاره‌ساته‌ سه‌روشتييه‌كانى ژاپۆن، فه‌رمان بۆ زياتر شه‌ش مليۆن و 100 هه‌زار كه‌س ده‌ركراوه‌ له‌به‌ر مه‌ترسى دروستبوونى لافاو و داڕووخانى زه‌وى ماڵه‌كانيان به‌جێبهێڵن، رێنمايىش بۆ زياتر مليۆنێك و سێ سه‌د هه‌زار كه‌سى دیكه‌ بۆ به‌جێهێشتنى ناوچه‌كانيان ده‌ركراوه‌.

به‌پێى وته‌ى يوشيهيديى سوجا گه‌وره‌ى ئه‌مينداره‌كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى يابان، كه‌ زياتر له‌ 48 هه‌زار پۆليس و پياوانى ئاگركوژێنه‌وه‌ و هێزه‌ مه‌ده‌نييه‌كان بڵاوه‌يان پێكراوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ و فریاگوزاری هاوڵاتـيان.

ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ كۆمپانيا پيشه‌سازييه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆى خراپى بارودخه‌كه‌وه‌، به‌تايبه‌ت كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبيل له‌به‌ر پاراستنى گيانى كرێكار و كارمه‌ندانيان كارگه‌كانيان راگرتووه‌.





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad