English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ترین كۆمپانیا له‌ ئێران كشایه‌وه‌
2018-07-08 [05:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆمه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكانى "سی ئێم ئا سی جی ئێم"ى فه‌ڕه‌نسى، سێیه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای باركردنى ده‌ریایی له‌ جیهان، كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ ئێران به‌هۆى سزا ئابوورییه‌كانى تره‌مپ بۆ سه‌ر تاران، ڕاگه‌یاند.

 

ڕۆدۆڵڤ سه‌عاده‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاكه‌، له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووریی له‌ "ئێكس ئان برۆڤانس" له‌ باشوورى خۆرهه‌ڵاتى فه‌ڕه‌نسا، ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى ئیداره‌ى تره‌مپ، بڕیارمان دا، سنوورێك بۆ كاره‌كانمان له‌ ئێران دابنێین..ڕه‌كابه‌ره‌ چینییه‌كانمان كه‌مێك دوودڵن، چونكه‌ پێده‌چێت ئه‌وان په‌یوه‌ندیی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریكدا هه‌بێت".

كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌، ساڵى 2016 له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانى باركردنى ده‌ریایی ئێرانى بۆ ئاڵوگۆڕ و به‌كرێدانى شوێن له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كان و به‌كارهێنانى هێڵه‌ ده‌ریاییه‌ هاوبه‌شه‌كان و هاریكاریكردن له‌ به‌نده‌ره‌كان، ڕێككه‌وتنى كرد


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، باتریك بۆیانیه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى "تووال"ى نه‌وتى،ـ دواى كشانه‌وه‌ى كۆمپانیاكه‌یان له‌ پرۆژه‌یه‌كی غاز ئێران، گوتی: "هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نییه‌..ناكرێت ئیداره‌ى كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تى له‌ 130 وڵاتدا بده‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌یته‌ ناوه‌نده‌ داراییه‌ ئه‌مریكییه‌كان، بۆیه‌ ده‌بێت ئێران به‌جێ بهێڵین، به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێك بێت بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه‌".

له‌ مانگى ئایارى ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى واشنتۆنى له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى شه‌ش وڵاته‌ زلهێزه‌كه‌ و ئێران ڕاگه‌یاند، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر تاران، كارا ده‌كاته‌وه‌.


به‌و هۆیه‌وه‌، جگه‌ له‌خراپبوونى دۆخى ئابوورى ئێران به‌هۆى دابه‌زینی به‌هاى دراوه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانى "بیجۆ"ى فه‌ڕه‌نسى بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل و كۆمپانیای "میرسك تانكرز"ى دانیماركی بۆ باركردنى نه‌وت، له‌ ئێران كشانه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad