English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران سه‌یرترین تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات
2018-07-08 [05:18 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئێران نامۆترین تۆمەت ئاراستەی ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیەنێت، تەلئەڤیڤ ھۆکاری سەرەکی وشکەساڵییە لە ئێران و دەستکاری کەشوھەوا دەکات.

جەنەرال غولام رەزا جەلالی، سەرۆکی دەستەی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل ھەوری دزیوە و ئەو وشکەساڵییەی لە ئێران ھەیە، دەستی ئیسرائیلی تێدایە.

بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانیا، جەلالی ئاماژەی بەوەش کردووە، کەشوھەوای ئێران گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، بێگومانیشن لەوەی دەستی دەرەکی و بیانی رۆڵی سەرەکی لەو گۆڕانکارییە ھەیە.

ئەو بەرپرسەی ئێران دەشڵێت: "ئیسرائیل و دەوڵەتێکی دیکەی ناوچەکە (ناوەکەی نەھێناوە) تیمی ھاوبەشیان ھەیە و کار لەسەر گۆڕینی ئاراستەی ئەو ھەورانە دەکەن کە دێنە ناو ئاسمانی ئێران و وای لێدەکەن باران دانەبارێنن".

جەلالی بۆ لێدوانەکانی، پشت بە رووپێوێک دەبەستێت کە دەریدەخات، تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی نێوان ئەفغانستان و دەریای ناوەڕاست بە بەفر داپۆشراوە، تەنھا چیاکانی ناو ئێران نەبێت.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەحمەد فازیفی، سەرۆکی دەستەی چاودێری کەشوھەوای ئێران، گاڵتە بە قسەکانی جەلالی دەکات و دەڵێت: "لەوانەیە جەنەرال ھەندێک بەڵگەنامەی ھەبێت و ئێمە پێمان نەزانیبێت، ھیچ وڵاتێک ناتوانێت بەفر یان ھەور لە وڵاتێکی دیکە بدزێت".

فازیفی ئەوەشی راگەیاندووە، ئێران ماوەیەکی زۆرە بە دەست وشکی و بێبارانی دەناڵێنێت، بەڵام ئەو بیرۆکانەی ھەن و وڵاتان تاوانبار دەکرێن، ھیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.

پێشتریش مەحموود ئەحمەدینەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران وڵاتانی رۆژئاوای تۆمەتبار کردبوو بەوەی رێگری لەو ھەورانە دەکەن لە ئێران باران داببارێنن.

ئەحمەدینەژاد لە ساڵی ٢٠١١ رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا بە ئامادەکردنی پلانی تایبەت بۆ وشککردنی ئێران و بەکارھێنانی ئامێری تایبەت، رێگری لەوە دەکەن باران لە ئێران ببارێت و ھەورەکان بەرەو کیشوەری ئەوروپا کێش دەکەن.

سەرچاوە: Sky News





ئەم هەواڵە 3940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad