English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌ترسی سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی داعش هه‌یه‌
2018-07-08 [05:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر


هێرشەكانی ئەمدواییەی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندە كوردنشینەكانی دەوروبەری كەركووك، دانیشتووانی نێو شاری كەركووكی ترساندووە لەوەی پرۆڤەی ئەو رێكخراوە بێت بۆ سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی هێرشە لەناكاوەكانی و شانە نووستووەكانی بێدار بووبنەوە. بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی شارەكە دەڵێ :"داقوق و خورماتوو، ئامانجی یەكەمی چەكدارانی داعشن". بەڵام بەرپرسانی سەربازیی عێراق لە كەركووك، مەترسی داعش لەسەر شارەكە رەتدەكەنەوە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك بارودۆخەكە بە "خراپ" ناودەبات و بە جددی دەڕوانێتە ئەو دڵەڕاوكێیەی لەنێو دانیشتووانی كەركووك و دەوروبەری هەیە و دەڵێ "چەكدارانی داعش خۆیان رێكخستووەتەوە بۆ پەلاماردانی ناوچەكە. زانیاریمان لایە كە داعش ناوچەكەیان چۆڵنەكردووە، بەشێوەیەكی بەرفراوان لە دۆڵی زەیتون لە ناحیەی رەشاد، دۆڵی زەرگە لەقەزای داقووق و دۆڵی ئەبوخانابر لە ناحیەی ریاز هەن".

بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك  زانیاری زیاتر لەبارەی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە ئاشكرادەكات و دەڵێت: "چەكدارانی داعش بە هاوكاریی كەتائیبی سەلاحەدین كە چەندین كوردیان تێدایە، لەگەڵ عەرەبە شۆڤینییەكان پەلاماری گوندە كوردنشینەكان دەدەن، بۆیە زۆربەی گوندەكانی كورد لە قەزای داقووق، دبس و خورماتوو چۆڵبوون".

عەمید سەرحەد قادر ئاماژە بە دیارنەمانی 12 كوردی نیشتەجێی ئەو شوێنانە دەكات، جگە لەوانەی لەو ماوەیەدا كوژراون. "ئەوانەی كە رفێندراون، تاوەكو ئێستا هیچ ئاسەوارێكیان نییە و هیچ زانیارییەكیش لە بارەیانەوە نییە".

بەپێی ئامارەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك، تاوەكو رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو 265 تاوانبار لەسەر كاری توندوتیژی و هاوكاریكردنی  گروپە توندئاژۆكان سزدراون بە راگرتنیان لە بەندیخانە تاوەكو دەگاتە سزای لە سێدارەدان. 300 تۆمەتباریش دۆسیەكانیان یەكلایی بووەتەوە تەنیا بڕیاری حوكمەكانیان ماوە بۆیان دەربچێت، زۆربەی ئەوانەش نیشتەجێی سنووری پارێزگای كەركووك بوون.

لە دوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، ژیان بۆ دانیشتووە كوردەكانی ئەو ناوچانەی بە ناوچەی كێشە لەسەر ناودەبرێن، گەڕایەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم. هەڕەشەی گرووپە توندئاژۆكان و گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە و تۆڵەی ئەو هێز و گرووپە جیاوازانەی لە گۆڕینی باری دیمۆگرافیای ناوچەكەدا و كەمكردنەوەی ژمارەی كورد لەوێ، هاوڕا و هاوبەشن.
 





ئەم هەواڵە 1858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad