English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ هه‌زاران ئاواره‌ی سوریا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان
2018-07-08 [05:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی بەشار ئەسەد و ئۆپۆزیسۆنی ئەم وڵاتە بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەست، بە ھەزاران دانیشتووی رەسەنی پارێزگای درعا کە بەھۆی جەنگەوە ئاوارە ببوون بەرەو شار و گوندەکانی خۆیان رۆیشتنەوە.

دوای دوو ھەفتە بۆردومانی قورس و گوشاری سیاسیی، لە ئەنجامدا شەوی ھەینی رابردوو ئۆپۆیزیسیۆنی سوریا کە لە پارێزگای درعا خۆڕاگریی و بەرگرییان لە بەرامبەر ئەو گوشارانەدا دەکرد، ناچار بوون مەرجەکانی ئاگربەست قبوڵ بکەن. 

ئەم رێککەوتنە کە دوای دانووستانی روسیەکان لەگەڵ لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بە ئەنجام گەیشت، ئەوە دەخاتەڕوو کە بەرھەڵستکارانی بەشار ئەسەد نەیانتوانیی لە بەرامبەر گوشارەکاندا خۆڕاگریی بکەن.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی جەنگ و پێکدادانەکان و بۆردومانەکان لە پارێزگای درعا ٣٢٥ ھەزار کەس ئاوارەبوون و بەشێکی ھەرەزۆری ئەو ئاوارانە بەشێوەی کاتیی لە سنووری ئوردەن جێگیرکراون. بەڵام ھەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ئاگربەستەکە بە ھەزاران کەس گەڕانەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس گەڕاونەتە ١٣ گوند و شارۆچەکەی سەر بە پارێزگای درعا.

سەرچاوە / رادیۆ فەڕەنسا





ئەم هەواڵە 3982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad