English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئاهەنگی دەرچوونیاندا سێ قوتابی زانکۆ دەستگیر کران
2018-07-08 [05:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سێ قوتابی لە ئاھەنگی دەرچوونیان لە زانکۆ بە تۆمەتی ”سووکایەتیکردن“ بە سەرۆک کۆماری تورکیا، دەستگیر کران.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، ئەو سێ قوتابییە لە ئاھەنگی دەرچوونیان لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لافیتەیەکیان بەرز کردووەتەوە، کە تێیدا وێنەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەر شێوەی چەند ئاژەڵێک دروست کرابوو.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی سێ قوتابییەکەی داوە، کە قوتابیی کۆلێژی تەکنۆلۆجیی شەرقەولئەوسەت بوون لە ئەنقەرە.

ئەو وێنانەی ئەو سێ قوتابییانە بەرزیان کردبووەوە، پێشتر لەسەر بەرگی گۆڤاری (پەنگوین) بڵاو کرا بووەوە و رەجەب تەییب ئەردۆغانیش، کە ئەوکات سەۆک وەزیرانی تورکیا بوو، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار کردبوو، بەڵام دادگا سکاڵاکەی رەت کردەوە.





ئەم هەواڵە 5266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad