English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگار و بەڕێوەبەرانی ئاوی هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کەم ئاوی کۆدەبنەوە
2018-07-08 [05:36 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


پارێزگاری هەولێر پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئاوی هەولێر و شارۆچکەکان کۆدەبێتەوە.

هەمزە حامید، بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 8-7-2018 پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و سەرجەم بەڕێوەبەرانی ئاوی قەزا و ناحیەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی ئەو پارێزگایە.

ساڵانە و لە وەرزی هاویندا، لە چەند گەڕەک و ناوچەیەک کێشەی کەمئاوی دروستدەبێت، ئێستا لە پارێزگای هەولێر لە گەڕەکەکانی 92ی زانکۆ، 32ی پارک، مەنتکاوە و قەرەبوو بیری ئیرتیوازی لێدەدرێت و تاوەکو بیرەکان دەکەونە گەڕ، تانکەری گەڕۆکیش ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش دەکات.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad